GuidePedia

2


گۆڕینی وێنە بۆ دەقی نووسین

رەنگە هەندێک جار پێویستیت بە دەقێک هەبیت کە لەسەر پەڕەیەکە، وە ناتوانیت یان ناتەویت ئەو نووسینە زۆرە بنووسیتەوە (تایپ بکەیت)، بۆ ئەم مەبەستە پێویستت بەم ڕیگایە هەیە تە بە ماوەیەی یەک خولەک هەموو نووسینەکەت بۆ بکات بە دەق
(text)  و تۆش بۆ هەر مەبەستیک کە بتەوێت بەکاریبهێنیت.
ڕیگا زۆرن بۆ ئەم مەبەستە ئێمە باسی یەکێک لە باشترین ڕیگاکان بۆ گۆڕینی وێنە بۆ دەقی نووسین (
text).
بۆ نمونە  داوای ڕاپۆرتت لێ کراوە، و تۆش کاتی ئەوەت نیە بینووسیت یان بە هەر هۆیەک دواکەوتویت و مەجالت نەماوە، دەتوانیت سود لەم ڕێگەیە ببینیت و مەلزەمەکەت بکەیت بە دەقی نووسین و ئەو بەشانەی دەتەوێت ڕاپۆرتەکەی لێ دروستبکەیت و چاپی بکەیت...

فەرموون با دەستپێبکەین:

١. لە یەکەم هەنگاودا پێویستیت بە کامیرای مۆبایلەکەت هەیە تا وێنەی مەلزەمەکەت بگریت و بیگوازیتەو بۆ کۆمپیوتەرەکەت،  (ئەگەر سکانەرت هەبێت ئەوە زۆر باشتر)، هەوڵ بدە تا دەتوانیت وێنەکە ڕوناک و ڕون دەربچێت، چونکە تا ڕوناک و ڕونتربێت ئەگەری هەڵەکردن کەمتر دەبێت.... پاشان وێنەکە بۆ کۆمپیوتەر بگوازەرەوە ئسانترە، یانیش هەر بە لە مۆبایلەکەتەوە ئەو کارە بکە




٢. لە وێبگەڕەکەتەوە ماڵپەڕی www.onlineocr.net  بکەرەوە


٣. لە دەستەچەپی ماڵپەڕەکە کرتە (کلیک) لە select file…” بکە.
٤.  پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە لەوێدا وێنەکە هەڵبژێرە و OPEN بکە.




٥. پاش هەڵبژاردنی وێنەک چاوەڕی بکە تا ئەو هێڵە پڕ دەبێتەوە.


٦. پاش پڕبوونەوەی هێڵەکە، لاکێشەیەکی بچوکە دەکڕیتەوە کە لە تەنیشتی کۆدێک هەیە، لەو لاکێشەیەدا کۆدەکە وەک خۆی بنووسەرەوە.
٧. کرتە لە Convert  بکە.






٨. پاش چەند چرکەیەک لە خواروی ئەوەوە لاکێشەیەک دەکرێتەوە و ئەنجامی گۆڕینەکەی تێدایە (واتە نووسینەکەتی تێدایە)







٩. دەتوانیت ئەو نووسینە کۆپی بکەیت و لە هەرر شوێنێکی تردا بەکاریبهێنیت بۆ نمونە بەرنامەی وۆرد







* بەراوردی وێنە بنەڕەتیەکە لەگەڵ نووسینەوە... (کەمترین هەڵەی کردووە، پێویستە بە خێرایی پێداچونەوەیەکی بۆ بکەی لە ئەگەری هەڵەکان)


- وەک وتم ڕیگا زۆرن بۆ ئەم کارە، ئەمەش یەکێک بو لە باشترینیان...
ئامادەکردنی خەبات جەزا
دواتر
ئەمە نوێترین بابەتە .
پێشتر
رسالة أقدم

إرسال تعليق